ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بوە میوانی یانەی گرانادا.
له ئه‌نجامدا ریاڵ یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.
دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید له تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه، هه‌ریه‌كه له مێندی و کەریم بنزیمە له خوله‌كه‌كانی 10 و 16 تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەى گراناداش داروین ماتشێزله خوله‌كی 50 کردی.
بەم بردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ پێشەنگی لالیگایه، هەرچی یانەی گرانادایە بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ ڕیزبەندی نۆیەمی لا لیگای گرتوە.
ئەم هەواڵە 8536جار خوێندراوەتەوە |