English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵكی بۆ دابینكردنی بژێوی خۆیان زێڕەكانیان دەفرۆشنەوە
2020-07-14 [10:12 AM]

​ZNA – هەولێر


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین روو لە زیادبوونە و بەھۆیەوە دڵەڕاوکێ لە بازاڕەکان دروست بووە و لە هەرێمی کوردستانیش بەشێک لە خەڵکی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانییان، زێڕەکانییان دەفرۆشنەوە .

گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێر، هەندرێن وەرتی رایگەیاند: "ئێستا یەک ئۆنسی زێڕ کە دەکاتە ٣١ گرام و ١٠٠ سەنت بە ھەزار و ٨٠٨ دۆلاری ئەمریکییە، ئەو مامەڵەی کە ئەمڕۆ خەڵک دەیکات زیاتر بۆ پێداویستی و بژێوی ژیانییەتی و پێویستی بە دابینکردنی ئازووقە و کرێی خانوو هەیە، ئەو زێڕەی ھەیەتی دەیفرۆشێتەوە.

وەرتی گوتیشی: "دەبووایە کە زێڕ دەفرۆشرێت نرخ دابەزێت، بەڵام لەبەر ئەوەی نرخی زێڕ جیھانییە و وڵاتانی وەک ئەمریکا و چین مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن لە بانکی نێودەوڵەتییش کە زێڕ بەرامبەر بە دۆلار پێوانە کراوە، لەوێ یاریی بە نرخەکە دەکەن".

گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێرروونیشی كردەوە: "کاتێک کە وڵاتی چین رووی لە کڕینی زێڕ کرد، ئەوا هەریەک لە ئەمریکا، رووسیا، ئوستراڵیا و کەنەدا روویان لە کڕینی زێڕ کرد، لەڕاستیدا ئەگەر فرۆش زۆر بوو ئەوا نرخ دادەبەزێت، بەڵام ئەم فرۆشەی لە ناوخۆدا هەیە، کاریگەری ئەوتۆی نییە چونکە قەبارەکە کەمە و خەڵک لێرە بۆ دابینکردنی پێداویستی رۆژانەی، زێڕ دەفرۆشرێت".

ئانادۆڵو





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad