ZNA - ھەولێر
لە كۆتا یاریی هەفتەی 32ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆیدا روبەروی یانەی تۆرینۆ بۆیه‌وه.
له ئه‌نجامدا ئینته‌ر توانی یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی 3 به 1 یاریه‌كه بباته‌وه و سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت.
هەرچەندە سه‌ره‌تا تۆرینۆ گۆلی یه‌كه‌می له‌خوله‌كی 17 له‌ڕێگه‌ی یاریزان ئەندریا بێلۆتی تۆمارکرد، بەڵام تایمی دووەم ئینتەر گه‌ڕایه‌وه نێو كه‌شی یاریه‌كه و توانی سێ گۆڵ لە رێگەى هه‌ریه‌كه له ئاشلی یۆنگ و دی یۆنگ و لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆماربكات.
دوای ئەم بردنه‌وه‌یه، یانەی ئینتەر بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندی خول و یانه‌ی تۆرینۆش بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ ڕیزبەندی 16ی كاڵچۆی گرتوە
ئەم هەواڵە 11227جار خوێندراوەتەوە |