English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گولیزار رەشید: لە سایەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە چاوەڕوانی داهاتوویەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان دەكەین
2020-07-14 [12:18 PM]

ZNA - هەولێر


پەرلەمانتارێكی پارتی رایگه‌یاند: كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، دوای ساڵێك بەسەر دەستبەكاربوونی بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵێ و سەروەریی یاسای و گەڕاندنەوەی داهاتی گشتی سەرباری ئاستەنگەكان، هەنگاوی پیرۆزی ناوە.

گولیزار رەشید سندی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراكسیونی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە یەک ساڵی ڕابردووە تا ئەمڕۆ كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە، سەرباری ئاستەنگ و قەیرانی دارایی و تەندروستی، توانیویەتی بەشێكی بەرچاو لە كارنامەكەی خۆی جێبەجێ بكات.

گوتیشی: هەنگاونان بۆ سەروەریی یاسا و نەهێشتنی گەندەڵی، یەكێكە لە هەنگاوە پیرۆزەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بە خۆشحاڵییەوە جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد: هەنگاونان بۆ نەهێشتنی گەندەڵێ و نەهێشتنی زیاتر لە یەك مووچەیی، كارێكی هەرە گرنگی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە بەهۆیەوە بەشێك لە داهات بۆ خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، حكوومەت سوورە لەسەر جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە پیرۆزەی، بۆیە لە سایەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە چاوەڕوانی داهاتوویەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان دەكەین. 





ئەم هەواڵە 1552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad