English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریاردەری لیژنەی ئەوقاف: بەدواداچوو بۆ سكاڵای ئەو هاووڵاتییانە دەكەین كە مافیان لەلای كۆمپانیاكانی عومرە ماوە
2020-07-14 [02:47 AM]

ZNA-ھەولێر


لیژنەی ئەوقاف و كارباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان  بەدواداچوون بۆ سكالای ژمارەێك ھاوولاتی دەكات كە نیازی گەشتی عومرەیان ھەبوو، بەلام بەھۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەیان توانی سەفەرە كە بكەن و مافیان لەلای خاوەنی كۆمپانیاكان ماوە.


وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان تاوتویی دواخستنی  پرۆسەی حەجی ئەمساڵمان كرد كە بەهۆی ھەبوونی  ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمساڵ گەشتەكە ئەنجام نادرێت.


بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لە کۆبوونەوەی لێژنەکەماندا جەختیش لەوە كرایەوە كە هیچ هاووڵاتییەك بێ بەش نەبێت، كە ناویان بۆ حەج لە ساڵی ٢٠٢٠ گەڕاوەتەوە و ساڵی داهاتوو فەریزەی حەج بەجێ‌ دەگەێنن، هەروەها لە كۆبونەوەكەدا داوا كرا ڕێژەی حەج بۆ خانەوادەی شەهیدان زیاتر بكرێت لەوەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف دیاریكرا بوو.


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە كۆبوونەوەدا باس لە سكاڵا و گلەیی هاووڵاتییان كرا لە كۆمپانیەكانی تایبەت بە گەشتی عومرە كە مافی خەڵكەكەیان لا ماوە، بڕیار درا بەدواداچوونیان بۆ بكرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەێك بەمەبەستی پاراستنی مافی ھاوولاتیان.


ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیێندرا و گەشتکردن وەستا، ھەروەھا لە ولاتی سعودییەش بە ھۆی ھەبوونی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانی کردن بۆ کەعبەی پیرۆز راگرتووە تا ئەو کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نامێنێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad