English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت 
2020-07-14 [02:47 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری چەند یاریزانێکی ببێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان مۆربکات . 

ئەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە بە نیازە دەست بەرداریان ببێت بریتین لە تۆدیبۆ ، موسا واگی ، ئیڤان راکیتیچ ، نیتۆ ، ڤیدال و ساموێل ئۆمتیتی . 

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە فرۆشتنی ئەم یاریزانانە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆی دەست کەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ھەندێک پارەی دیکە لاوتارۆی پێ بکڕێت . 

لە دوای تەواو بوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی بۆندێک پێشکەش بە یانەی ئەنتەرمیلان دەکات بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad