English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا دڵخۆشە 
2020-07-14 [06:21 AM]

ZNA- ھەولێر


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی دڵخۆشە بە ھەڵگرتنی سزای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر یانەکەی . 

گواردیۆلا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند : ھەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم ، ئەم بڕیارە دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە ھیچ ھەڵەیەکمان نەکردووە و کارەکانمان ھەمووی تەواوە . 

سەبارە بە رەخنەکانی کلۆب و مۆرینیۆ ، گواردیۆلا گووتی :  پێویستە لەسەر ھەندێک کەس داوای لێبودرنمان لێبکەن ، چونکە ئێمە ھیچ ھەڵەیەکمان نەکردبوو ، ئێمە چاوەڕێی ئەوە نەبووین یانەکانی لیڤەرپول و تۆتنھام و ئەرسنال ... بەرگریمان لێبکەن ، بەڵام مافی خۆمان بوو بەرگری لە خۆمان بکەین و سێ دادوەر بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە مافەکانیان بۆ گەڕاندینەوە . 

سەبارەت بەمانەوەشی لە مان ستی گواردیۆلا رایگەیاند : رای من نەگۆڕاوە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لێرە بمێنمەوە و لە رۆژانی داھاتووش کارەکان زیاتر روون دەبنەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad