English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا پێنج بنکەی سەربازی لە ئەفغانستان چۆڵ دەکات
2020-07-14 [09:46 AM]

​ZNA - هەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ تالیبان کردووەیەتی، چەندین بنکەی سەربازیی خۆی لە ئەفغانستان کۆدەکاتەوە.

پێچەوانەی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ئەفغانستان، زەلمای خەلیلزاد لە توییتێکدا هەواڵی کشانەوەی ئەمریکای لە پێنج بنکەی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە.

زەلمای خەلیل‌زاد نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان، هەروەها نووسیوەیەتی: ئێمە گەیشتووینەتە ١٣٥مین رۆژ و ئەمە بەردی بناغەی جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تالیبانە.

هەتا ئێستا سوپای ئەمریکا راینەگەیاندووە ئەم پێنج بنکەیەی لە ئەفغانستان چۆڵ دەکرێن کامانەن و لە چ شوێنێکی ئەم وڵاتە هەڵکەوتوون.

 





ئەم هەواڵە 3535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad