English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە ڕێگری دەكات هێزەكانی عێراق لەسنووری گەرمیان جێگیر بكات
2020-07-15 [07:54 AM]

ZNA – هەولێر


سوپای عێراق به‌نیازه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ كفری جێگیر بكات و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش رێگه‌ به‌ جێگیربوونی ئه‌و هێزانه‌ نادات.

سوپای عێراق به‌ بیانووی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ گه‌رمیان و خانه‌قین ده‌ستپێكردووه‌ و به‌نیازیشه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له گوندی كارێزی شارۆچكه‌ی كفری‌ دابمەزرێنێ و ھێزەكانی لەوێ جێگیر بكات.

ئەو شوێنانەی كە سوپای عێراق به‌نیازه‌ هێزه‌كانی تێدا جێگیر بكات،  له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین ناوچەكانی چیای ملواری و ناوچه‌ی كوڵه‌جۆ و سه‌وز بڵه‌خ كه‌ به‌ هێڵی 36 ناسراون.

هاوكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش رێگه‌ به‌ جێگیربوونی ئه‌و هێزانه‌ نادات و فەرماندەكانی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هێز له‌و ناوچانه‌ جێگیربكه‌ن، ئه‌وانیش هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌ جێگیر دەكەن.

پێشتر و لە 6/7/2020 سوپای عێراق ھێزێكی بەرەو سنووری كفری بەڕێكرد، بەو ئامانجەی لەوێ جێگیر بكرێن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رێگری لێكردن و پاشەكشەی پێكردن.

 





ئەم هەواڵە 2314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad