English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی ئەمەریكا: ڤاكسینی كۆرۆنا كۆتایی هاوین بەرهەدێت و دەكەوێتە بازاڕ
2020-07-15 [08:16 AM]

​ZNA – هەولێر


به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشکرای دەکات لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵدا، پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست دەبێت.

رۆژی سێشەممە 14ـ 7-2020، بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا كەناوی ئاشكرا نەكراوە به‌ رۆژنامه‌ی ذه‌ واشنتن پۆستی راگه‌یاندووە، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمان هاوكارن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تاوەکو پێكوته‌ی كۆڤید-19 له‌ كۆتایی هاوین بكه‌وێته‌ بازاڕه‌‌وە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ دەشڵێت "ئه‌گه‌ر تۆ بپرسی كه‌ی به‌ ته‌واوی ڤاكسینه‌كه‌ به‌رهه‌مدێت، ده‌شێت 4 بۆ 6 هه‌فته‌ی دیکە بخایه‌نێت، به‌ڵام به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ كۆتایی هاوین به‌رهه‌مدێت".

بەرپرسە باڵاکەی ئیدارەی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ كاریكردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان لەپێناو ئامادەسازی بۆ پرۆسەی به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌ستخستنی مادده‌ی خاوی ده‌رمانه‌كه‌.

حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌یه‌كی سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە، له‌وانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ كۆمپانیاكانی دەرمانی وەکو: جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، مۆدێرنا، ئیسترازینیكا بی ئێل ئێس و نۆفوڤاكس.

ڤایرۆسی کۆرۆنا  به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تاوەکو له‌ ئه‌نجامدا له‌ مانگی 11ـی 2019 ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهانی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین سەریهەڵدا، کە تاوەکو رۆژی 14ـی ته‌ممووزی 2020، 13 ملیۆن و 196 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی بوون و زیاتر له‌ 575 هه‌زار و 800 كه‌سیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 3997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad