English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەسرە ئەنجام دەدرێت
وێنە، كەنالی عالەم
2020-07-15 [08:34 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە بەسڕا و لەو شارەوە یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتەکەی لە پارێزگاکان دەستی پێكرد.

نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگاکان دەستیپێکرد و یەکەم پارێزگاش کە ئەنجوومەنەکە تێیدا کۆدەبێتەوە پارێزگای بەسرەیە.

شاری بەسرە ساڵانی رابردوو بەهۆی پشتگوێخستن و گەندەڵییەوە دانیشتووانەکەی رووبەڕووی کێشە و گرفتی زۆر بوونەتەوە، بەشێوەی نیمچەرۆژانە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، سیمایەکی دیاری بەسرە بووە.

مستەفا کازمی لە کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەم بەیانییەی کابینەکەیدا بەسرەی بە "خۆشەویستی ناو دڵمان" ناوبرد و گوتی حکومەتەکەی بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خەڵک و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان هاتووەتە شارەکەوە.

رۆژی سێشەممە نوێنەری پارێزگای بەسرە لە پەرلەمانی عێراق عودەی عەواد، رایگەیاند:" کۆمەڵێک داواکاری پێشکەشی کازمی دەکەن، لەوانە ناردنی داواکاری بە هەرێمکردنی بەسرە بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی گشتپرسی لەسەر بکرێ، لەگەڵ دامەزراندنی 30 هەزار وانەبێژ و فەرمانبەری گرێبەست. هەروەها گۆڕینی خاوەندارێتی کارگەی پترۆکیمیاوی بەسرە لە وەزارەتی پیشەسازییەوە بۆ وەزارەتی نەوت."

داواکارییەکی دیکە کە بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراقی دەکرێت بریتییە لە تەرخانکردنی پارچەیەک زەوی بۆ هەر دانیشتوویەکی بەسرە، کە خێزاندارە و خانوو یان زەوی نییە، لەگەڵ داواکاری گۆڕینی بەڕێوەبەری ئاوی بەسرە، چونکە سەرەڕای خەرجکردنی ملیارەها دینار، دوو ساڵە قەیرانی ئاوی خواردنەوە لە بەسرە بەردەوامە.

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەهەمووشارەكانی عیراق بكات، بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری كێشەی شارەكانی عێراق بێت.





ئەم هەواڵە 6346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad