English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەدەیان سەربازی ئەمەریكی تووشی ڤایرۆشی كۆرۆنا بوون
سەربازگەی هانسن لە ژاپۆن
2020-07-15 [09:13 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە راپۆرتێكی ژاپۆنی ئاشكرایكرد، لەبنكەیەكی سەربازی ئەمەریكا لە ژاپۆن  36 سەربازی ئەمەریكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووانی سەربازانی ئەمەریكا لەو بنكە سەربازیە گەیشتە 136 تووشبوو.

ئاژانسی هەواڵی كیۆدۆ- ی ژاپۆنی ، بڵاوی كردەوە، دەسەلاتدارانی ژاپۆن جەختیان كردەوە كە 36 سەربازی ئەمەریكی لە "سەربازگەی هانسن" لەدورگەی ئۆكیناوای ژاپۆن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی تووشبووانی ئەو بنكە سەربازیە گەیشتە 136 تووشبوو.

ئەمەش دادوەری كەرتی ئۆكیناوا –ی زۆر تووڕە كردووە و داوای لێكۆڵینەوەی كردووە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لەنێوان سەربازە ئەمەریكیەكان.

س/سكای نیوز

و/جەنگاوەر عەزیز





ئەم هەواڵە 3670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad