English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج چێشتخانە لە سلێمانی داخران
2020-07-15 [10:47 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێنج چێشتخانە تا كاتێكی نادیار داده‌خات.

كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چێشتخانەکانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و‌ سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه‌ پێنج چێشتخانە له‌ شاری سلێمانی داده‌خات.

راشیگەیاند، چێشتخانەکانی (به‌رلین، ئه‌نغام به‌غداد، سایەگوڵ1، شنە، کارڤان) به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی، به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی ئه‌و شوێنانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad