English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژەرێکی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: دەستکەوتەکە شتێکی هەمیشەیی نییە
2020-07-15 [11:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نیکۆلاس دانفۆرس بڕوای وایە ئەگەرچی سوپای تورکیا لە شەڕی دژبە هێزە کوردییەکان لە سووریا و تورکیا دەستکەوتێکی کاتیی دەست کەوتووە بەڵام نەیتوانیوە بگاتە سەرکەوتنێکی تەواو بۆ ئەردۆغان.

نیکۆلاس دانفۆرس توێژەرێکی کاروباری کوردەکانە و لە وتارێکدا کە ماڵپەڕی "پڕۆژەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دیموکراسی" بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئەردۆغان هەموو توانای خۆی بۆ دژایەتی کردنی کوردەکانی عێراق و تورکیا وسووریا بەکار هێناوە.

ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تورکیا شەڕی پەکەکەی کێشاوەتە نێو خاکی عێراق و بەشێکی لە ناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە و لە سووریاش چەند ناوچەیێکی ژێردەسەڵاتی کوردی داگیر کردووە.

ناوبراو دەشڵێت: تورکیا لە ڕووی سەربازیییەوە چەند دەستکەوتێکی کاتیی بەدەست هێناوە بەڵام دەستکەوتەکە شتێکی هەمیشەیی نیە و لە ڕاستیدا هیچی لە مەسەلەکە نەگۆڕیوە و هیچ چارەسەر ناکات. هەروەهاش دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی پەرلەمان و شارەوانە کوردەکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان نەیتوانیوە پێگەی جەماوەریی ئەو حیزبە لە نێو کوردەکاندا کز بکات.

دوکتور دانفورس لەو قەناعەتەدایە کە ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی ئێستا شەڕی مانەوەی خۆیان دەکەن و دوور نیە سەرۆککۆماری تورکیا بەو مەبەستەش هەوڵی دەستخستنی دەنگی کوردەکان بدات بەڵام ئەردۆغان هەرگیز نیازی ئەوەی نیە بگاتە ئاشتیی ڕاستەقینە لەگەڵ کورد و پەکەکە.

ناوبراو بڕواشی وایە کە ڕوانگەی ئێستای ئەردۆغان لەبارەی مەسەلەی کوردی تورکیاوە مەسەلەکە چارەسەر ناکات و ڕەنگە ئەمریکا ناچار بێت بۆ دەستخستنی چارەسەرێک بێتە مەیدان.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad