English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق: سەرجەم دەروازە سنوورییەكان كۆنترۆل ده‌كرێت
2020-07-15 [11:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی پلانێكی تەواو بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەرازە سنوورییەكان ئامادەكراوە.

لە راگەیەندراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو پلانە دوای كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكانی مەندەلی و مونزرییە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئامادەكراوە، ئەوەیش بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، پاراستنی حەرەمی گومرکیی، سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە راسپێردراوە بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەكانی شەلامچە لەگەڵ ئێران و سەفوان لەگەڵ كوێتدا، كۆنترۆڵ بكات".

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەروەها هێزی دەریاوانیی راسپێردراوە بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییە دەریاییەكان لە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە كۆنترۆڵ بكات.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە دەسەڵاتی تەواو بەو هێزانە دراوە بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە دەروازە سنوورییەكاندا.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەیش دراوە كە لەئێستادا ئەو هێزانە دەسەڵاتی تەواویان هەیە لەوەی دەتوانن راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێك بكەن ئەگەر سەرپێچی یاسا بكات لە دەروازە سنوورییەكاندا و شكۆی دەوڵەت لە دەروازە سنوورییەكاندا بسەپێنن و سامانی گشتیش بپارێزن.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كۆتایی راگەیەندراوێكدا جەخیتكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە لە چوارچێوەی پلانەكەدا، هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە.

 

aa





ئەم هەواڵە 1267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad