English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەتی هەرێم بەرهەمی جووتیاران بە پیشەسازی دەكات
2020-07-15 [11:42 AM]

ZNA هه‌ولێر


 

راوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی فەتحی مەحمەد عەلی ڕایگەیاند: وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی گرفتە تەكنیكی و یاساییەكانی كارگەكانی كوردستان چارەسەر دەكات، بۆ ئەوەی دەست بە كاربكەنەوە و بەرهەمی جووتیارانی كوردستان بە پیشەسازی بكرێت، یاخوود قوتوبەند بكرێن، دووبارە لە ناو هەرێمی كوردستان بەكاربهێنرێتەوە، یاخوود هەناردەی دەرەوە بكرێن.

 

وتیشی، لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و دارایی و كۆمپانیاكان و بازرگانان بۆ ئەم بابەتە لە سەر خەتین و دەمانەوێت باجی زیاتر بخرێتە سەر بەرهەمی هاوردە، بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانە لە وەرزەكانی دیكە لە ماركێت و بازاڕەكانی كوردستان بفرۆشرێتەوە، چونكە بە گوێرەی ئەو داتایانەی لە بەردەستی ئێمەدایە، كوالێتی ئەم بەرهەمە ناوخۆییانە زۆر بەرزە بەراورد بە بەرهەمی هاوردە، بۆیە دەكرێت هەناردەش بكرێن بۆ ووڵاتانی دیكە.

 

ئاماژەی بەوەشدا "ئێستا وەزارەت گرفتی كارگەكان چارەسەر دەكات و، چەند كارگەیەكیش لە درووستكردندان بە تەواو بوونیانیشیان بەرهەمی هاوردە تا رێژەیەكی باش كەمدەبێتەوە، بەرنامەشمان داناوە بۆ ئەوەی بەشێك لەو بەرهەمە بەپیشەسازی كراوانە هەناردە بكەین، وەك ساڵانی پێشووتر بە تایبەت بۆ قەتەر و ئیمارات، لەم ڕوانگەیەشەوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی گواستنەوە گفتوگۆ دەكەین".

 

فەتحی مەحمەد ئاماژەی بەوەشدا: كۆمپانیاكان و ژوورەكانی بازرگانی و بازرگانان بە مەبەستی ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی هاتوونەتە پێش و چەندین كۆبوونەوەش لەگەڵ وەزارەت كراوە، كە لە داهاتوودا ئەنجامی باشی دەبێت بۆ جووتیاران و بازاڕی ناوخۆی كوردستان

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad