English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیروان حوسێن: هەر هاووڵاتیەك بیەوێت سەردانی ئێران بکات دەبێت موڵەتی وەزارەتی ناوخۆی هەبێت
2020-07-15 [04:06 AM]

ZNA- هەولێر


 

وتەبێژی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تا ئێستا جموجۆڵی گەشتیاری لەو دەروازەیە وەستاوە، بەڵام ڕێگا بە ئەو ھاووڵاتیانە دەدرێت، كە بۆ حاڵەتی پێویست سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەن، ئەمەش بەپێی  رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.


سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران بە ئاژسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  ھەر هاووڵاتیەك لە ھەرێمی كوردستان بیەوێت سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بكات، بۆ حاڵەتی نەخۆش و پێویست، دەبێ مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، ئەو كات رێگەی پێ دەدرێت لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

 


سیروان حوسێن گووتی: ئەوانەی مۆڵەتی ڕەسمیی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە، دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن، لە كاتی گەڕانەوەشیان بە ھەمان شێواز دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و، دواتریش لەبەر سەلامەتی خۆیان بۆ ماوەی ۱٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

 

 

هەروەها سیروان حوسێن وتبێژی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ئەوەشی خستەروو گووت: كاری سەرەكی ئێمە پاراستنی تەندروستیی گشتییە، ھەموو رێكارە تەندروستییەكانیش بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازەكەدا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها رۆژانەش جموجۆڵی بازرگانی  بەردەوامی ھەیە و ھیچ گرفتێكی نییە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی
 





ئەم هەواڵە 2173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad