English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن
2020-07-15 [04:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری ده‌كرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەكانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 2020.7.15 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

 

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی هاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو ، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو داوە

وتیشی/ لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ كراوەتەوە و تێكڕای بەروبومی هاوردە كەم دەكرێتەوە .

 

 رزگار حمد ئاماژەی بەوەش كرد: بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی حه‌وت هاوردە دەكرێن بریتی یە لە 300 تۆن مریشكی بەستوو، گۆشتی سور 500 ته‌ن، ئاژه‌ڵی هاورده‌ به‌پێی هاوسه‌نگی 15000 سه‌ربۆ مانگی 7و 8و 9  بەپێی پشكنینی تەندروستی ڕێكارە تەندروستییەكان و هاوردەكرێت، ماسی لەسەر ڕەسیدی مانگی ڕابردوو دەبێت .

 

 





ئەم هەواڵە 955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad