English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان باج لەسەر بەرهەمی سەوزەو میوەی هاوردە دادەنرێت
2020-07-15 [04:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت و كارئاسانی بۆ به‌بازاركردنی به‌رهه‌می جوتیاران ده‌كرێت.

 

رۆژی چوار شەممە2020.7.15 بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا بەهۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی كە لە پڕۆژە پلاستیكیەكان بەرهەم دەهێندرێت باج بخرێتە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی سەوزەو میوە كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت ,ئەمەش بە ئامانجی ساخكردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی 

لە بارەی ئەو بەرهەمانەش كە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێندرێت رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی كە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرهەم دەهێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایەو هەموو ڕێكارەكانی بەبازاركردن دەگرینەبەر بۆساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران

جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی وتیشی: بەوردی چاودێری عەلوەكان دەكەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ هەروەها لەسەر هەموو ئەوكەسانەی كەلەعەلوەدا كاردەكەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكەن، هه‌روها لیژنه‌ی عه‌لوه‌ ڕاسپێردرا به‌وردی چاودێری عه‌لوه‌ بكه‌ن كه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عموله‌و ئه‌رزی له‌ جوتیار وه‌ربگیرێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ختوه‌ن قاتعه‌كان ڕوبه‌ڕوی سزا ده‌كرێنه‌وه‌.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad