ZNA ــ هەولێر له‌شی مرۆڤ پێویستی به كۆمه‌ڵێك كانزا و ڤیتامینات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی رۆژانه‌ی به باشی پێئهنجامبدات، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پێداویستیانه رۆژانه مرۆڤ له میوه و سه‌وزه‌كان، گۆشت، هێلكه، شیره‌مه‌نییه‌كان، ماسی و ئاو ده‌ستیانی ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و ماسولكه‌كان فرمانه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و هاوكات په‌ستانی خوێن هاوسه‌نگ بكه‌ن یان به باشی ڕای بگرن، دکتۆر زاهیر سۆران چەند زانیاریەکی گرنگی لەوبارەیەوە خستوەتەڕو.
یه‌كێك له‌و كانزایانه كالیسیۆمه له ساڵی 1808ه‌وه باسی لێوه‌كراوه و پاشتر چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه، ئەمڕۆ بایه‌خێكی گرنگی له ته‌ندروستی تاك و زانستی پزیشكیدا هه‌یه، نزمی یان كه‌می كالیسیۆم له خوێندا ده‌بێته هۆی گیروگرفتی گه‌وره بۆ له‌ش.
هه‌ندێكجار (ده‌رمان) میزاوهرهكان كانزاكان و رێژه‌یه‌كی به‌رز كالیسیۆم له‌گه‌ڵ میزكردندا ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، ئەگه‌ر ڕێژه‌كه زۆر نزم ببێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ئامۆژگاری وچاره‌سه‌ر.
له له‌شی مرۆڤی كامڵ دا نزیكه‌ی 150-200 گم كالیسیۆم هه‌یه كه ده‌كاته له %5ی كانزاكانی نێولهشی مرۆڤ، له 90%ی كالیسیۆم له گه‌ڵ خۆراكدا هه‌رس ده‌كرێت، نزیكه‌ی 10-11ملگم له 100 ملیلیتر له‌ناو خوێندا هه‌یه، پێگەیشتوەیەک نزیكه‌ی 1200 گم كالیسیۆم له له‌شیدایه، له 99-98% ی له نێو ئێسقان ودداندایه.
جگه له تێستی خوێن، گه‌ر رێژه‌ی كالیسیۆم کەم ببێته‌وه ئه‌وا هێڵكاری دڵ ده‌ستنیشانی ده‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له گۆڕانكارییه‌كانی نێو هێڵكاری دڵ ببێته هۆی گیروگرفتی دڵ ومردن، كالیسیۆم ده‌مانپارێزێت له خڵه‌فان، حه‌ساسیه‌ت و هه‌وكردن به تایبه‌تی له ڤایرۆسه‌كان.
له‌م حاڵه‌تانه‌دا باشتر وایه پشکنین ئەنجامبدەیت.
1. له كاتی خواردنی خۆراكی خراپ‌دا.
2. هه‌ست به ماندوبون.
3. گێژبون وهه‌ست كردن به بورانه‌وه.
4. قه‌بزی.
5. گرژبونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان.
6. مێروله‌كردن و سڕبونی قاچه‌كان.
7. به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
كالیسیۆم ده‌بێته هۆی فراوانبونی تیره‌ی بۆریه‌كانی خوێن، به‌ڵام كاتێك كه رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌وسا دیواری بۆریه‌كان ده‌چنه‌وه یه‌ك، تیره‌ی بۆریه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه و ئه‌وسا په‌ستانی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه .
پسپۆڕه سوێدییه‌كان پێداویستی ڕۆژانه‌ی رێژه‌ی كالیسیۆم یان به‌م شێوه‌یه داناوه:
منداڵی ته‌مه‌ن 6-11 مانگی رۆژانه پێویستی به 540 ملیگرام هه‌یه.
منداڵی ته‌مه‌ن 1-5 ساڵان رۆژانه پێویستی به 600 ملیگرام هه‌یه.
منداڵی ته‌مه‌ن 6-9 ساڵان، ڕۆژانه پێویستی به 700 ملیگرام هه‌یه.
منداڵ، لاوان ته‌مه‌ن 10-17 ساڵان ڕۆژانه پێویستی به 900 ملیگرام هه‌یه.
گه‌وره‌ساڵان ڕۆژانه پێویستی به 800 ملیگرام هه‌یه.
ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ر ڕۆژانه پێویستی به 900 ملیگرام هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌مارو ماسولكهكراون ده‌یسه‌لمێنن كه كالیسیۆم و زینك مه‌ترسی تووشبونی ژن به‌جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌ركاتێك كالیسیۆم نزمبوه‌وه ئه‌وسا ماسوكهكانی دڵ به ناڕه‌حه‌تی كارده‌كه‌ن وپۆمپهی دڵ به باشی كارناكات، ژماره‌ی لێدانی دڵ تێك ده‌چێت، مرۆڤ هه‌ست به بورانه‌وه ده‌كات.
كاتێك كالیسیۆم كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌وسا ده‌بێته هۆی گرژبون وئازاری ماسولكه‌كانی پوز.
كالیسیۆم به ڕێژه‌یه‌كی باش له نێو دانه‌وێله‌كان، شیر و شیره‌مه‌نییه‌كان، په‌تاته، فاسۆلیا، میوه‌و سه‌وزه، مۆز و قه‌یسی وشك وبادهمدا هه‌یه، هاوكات له شێوه‌ی حه‌ب ودهرزیشدا هه‌یه، له كاتی پێویستدا ده‌درێت به نه‌خۆش.
بەڵام ئەگه‌ر رۆژانه زیاتر له 1.5 گم كالیسیۆم وه‌ربگیرێت ئه‌وا مرۆڤ توشی ئازاری گه‌ده وسكچون ده‌بێت .
له‌ساڵی 1988دا زانكۆی دێترۆیتی ئه‌مێریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه تیایدا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كه له 70%ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌گه‌نه نێو به‌شی وردی بوژانه‌وه رێژه‌ی كالیسیۆمیان كه‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌یه رێژه‌ی مردن به هۆی كه‌می كالیسیۆمهوه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتره به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی رێژه‌ی كالیسیۆمی نێو خوێنیان ئاسایی بوه، هاوكات له 4.1% ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا به هۆی كه‌می كالیسیۆمهوه ده‌مرن.
به‌ڵام ئه‌و توشبوانەی باری ته‌ندروستییان ناجێگیربوه رێژه‌ی مردنیان به هۆی كه‌می كالیسیۆمهوه گه‌یشتۆته له 40%. هه‌ندێكجار كه‌می كالیسیۆم له گه‌ڵ نه‌خۆشی پاراسایرۆید (Parathyroid Disease) دا تێكه‌ڵ ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 11491جار خوێندراوەتەوە |