English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی یاریەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ دیاریکرا 
2020-07-15 [05:49 AM]

ZNA- ھەولێر




بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی کاتی یاریەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە وڵاتی قەتەر دیاریکرد .


فیفا رایگەیاند یاریەکانی مۆندیالی قەتەر کە بۆ یەکەمجارە لەمێژوو لە وەرزی زستان بەڕێوەدەچێت لە رۆژی ٢١/١١/٢٠٢٢ دەست پێدەکات و لە رۆژی ١٨/١٢/٢٠٢٢ یاری کۆتایی ئەنجام دەدرێت ، یاری کردنەوە لەیاریگای (بەیت) لەرۆژی ٢١/١١/٢٠٢٢ کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت ، یاری کۆتاییش لەیاریگای (لۆسێل) لە رۆژی ١٨/١٢/٢٠٢٢ کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت . فیفا دووپاتیکردەوە کە یاریگاکان لەیەک نزیکن و کەش وھەوا لەو کاتە لەوڵاتی قەتەر زۆر گونجاوە بۆیە پێشبینی مۆندیالێکی نمونەیی دەکەین ھاندەرانیش رۆژانە دەتوانن ئامادەی زیاتر لەیاریەک بن.


سەبارەت بە کاتی یاریەکان فیفا رایگەیاند لەگەڕی یەکەم و دووەمی قۆناغی گروپەکان رۆژانە ٤ یاری ئەنجام دەدرێت لە کاتەکانی ١ی دوای نیوەڕۆ و ٤ی ئێوارە و ٧ی ئێوارە و ١٠ی شەو ، لەگەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانیش کە دوو یاری لەیەک کات ئەنجام دەدرێت یاریەکان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە و ١٠ی شەو دەبێت ، بەھەمان شێوە یاریەکانی قۆناغی ١٦ و ٨ و پێش کۆتایی رۆژانە دوو یاری ئەنجام دەدرێت لەکاتژمێر ٦ی ئێوارە و ١٠ی شەو .

 یاریەکانی قۆناغی ١٦ رۆژی ٣/١٢/٢٠٢٢ دەست پێدەکات و قۆناغی ٨ رۆژی ٩/١٢/٢٠٢٢ دەست پێدەکات و دوو یاری پێش کۆتایی رۆژی ١٣/١٢/٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت و یاری پلەی سێیەم و چوارەم رۆژی ١٧/١٢/٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت و یاری کۆتاییش رۆژی ١٨/١٢/٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت .


سالار جەلال





ئەم هەواڵە 6364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad