ZNA – هەولێر کۆمپانیای فەیسبووک فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەبارەی ژیانی تایبەتی و هونەری پاریس جاکسن، کچی مایکل جاکسن بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە بەناوی "Unfiltered: Paris Jackson & Gabriel Glenn"یە، تێیدا پاریس تیشک دەخاتە سەر بەشێکی نهێنییەکانی ژیان، بەتایبەت لە دوای مردنی باوکی کە دووچاری حاڵەتێکی دەرووونی خراپ بووە و چەند جارێکی هەوڵی خۆکوشتنیداوە.
ئەم بەرهەمە لەرێگەی چەند ئەڵقەیەکەوە لە خزمەتگوزاری Facebook Watch بڵاوکرایەوە.
بەشێکی دیکەی ئەم بەرهەمە تیشک دەخاتە سەر کارە هونەرییەکانی ئەو کچە گۆرانیبێژە کە لەگەڵ هاورێیەکەی بەرهەمی میوزیکی بڵاودەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 8851جار خوێندراوەتەوە |