English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمیتاب باچان ڤیدیۆیەک پەیامێک ئاراستەی پزیشکەکان دەکات
2020-07-14 [02:06 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمیتاب باچان، ئەکتەری سینەمای بۆلیوود پەیامێکی دەستخۆشی و رێزلێنانی ئاڕاستەی پزیشکەکانی وڵاتەکەی کرد.

 

ئەو ئەکتەرە لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا ئێستا لە یەکێک لە نەخؤشخانەکانی مۆمبای لە هیندستان چارەسەری وەردەگرێت.

 

ئەو ئەکتەرە لە دوای تووشبوونی بەو ڤایرۆسە رایگەیاند، هەرکەسێک لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا لە نزیکەوە بینیویەتی، پێویستە بچێت پشکنین بکات.

 

کوڕەکەی ئەو ئەکتەرە سینەماییە ئەبهیشک باچان و هاوژینی ئیشواریا رای کە دوو ئەستێرەی سینەمای هیندستان و بۆلیوودن، پشکنینیان ئەنجامدا و درکەوت کە ئەوانیش تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.

 

لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆن لە جیهاندا، ژمارەیەک زۆر لە هونەرمەندانی جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە و بەشێکیشان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad