ZNA – هەولێر
خانمە میدیاکاری ئەمریکی، ئۆپێرا وێنفری بڕی سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبەخشێت.
وێنفری ئەو بڕە پارەیەی وەک هاوکارییەک بەخشیوەتە دانیشتووانی باشووری لوۆس ئەنجلس لە ئەمریکا کە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر باری دارییان هەبووە.
وێنفری ئەو بڕە پاریەیە بەخشیوەتە ئیتلافی South LA Forward کە خواردنی نوێ ئامادە بۆ ئەو کەسانە ئامادە دەکات کە کەمدەرامەتن، لە هەماکاتدا پشکنین تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدات و پارەش بەو کەسانە دەدەن کە باری داراییان باش نییە.
بەم دواییە بەشێک لە هونەرمەندانی جیهان هاوکاری دارییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەسانی باری دارییان بەهۆی بڵابوونەوەی ئە ڤایرۆسە باش نییە، بەخشیوە.
ئەم هەواڵە 8794جار خوێندراوەتەوە |