English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆکەیەکی چاودێری تورکی دەکەوێتە خوارەوە و کوژراو هه‌یه‌
2020-07-16 [07:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوی تورکیا دەڵێت لە دەرئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی چاودێری و پشکنین حەوت كه‌س کوژراوون لە نێوانیان دوو فرۆکەوان هه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە وەزیری ناوخۆی توركیا وتی، حەوت لە کارمەندانی ئاسایش کوژراون پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکە چاودیریەکەیان لە شاخەکاندا لە ئوستانی وان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا.

سولێمان سوێلۆ وتیشی، تیمەکەمان ئاگاداری کردینەوە کە حەوت وەکو ئەو دەڵی قارەمانمان لە دەست داوە کە دوویان فرۆکەوانەکانن. سوێلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، فرۆکەکە لە بەرزایی ٢،٢٠٠ مەتر لە شاخی ئەرتوس کەوتوەتە خوارەوە.

فرۆکەی مۆدیلی ٢٠١٥ لە کاتژمێری ٦:٣٥ ئێوارە بە کاتی خۆجەیی لە فرۆکەخانەی فەرەت مەلی وانەوە هەڵساوە و ووتیشی هەر لە رۆژی دووشەممەوە لە پشکنین و چاودێری دا بووە لە وان و هەکاری و فرۆکەوانەکان دوواترین جار لە دەوروبەری ناوچەی بەسکەڵە لە ١٠:٣٢ شەو پەیوەندیان بە تاوەری فرۆکەخانەکەوە کردووە و لە ١٠:٤٥ رادار و پەیوەندی بە هەموو شێوەیەک پچراوە.

سوێلۆ پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە گەیشتوەتە ناوچەکە.

 

voa





ئەم هەواڵە 7429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad