ZNA - ھەولێر
لە درێژەی یارییەکانی 33 ـی خولی یانەکانی ئیتالیا، یانەی میلان لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی پارمای کرد.
له ئه‌نجامدا میلان یارییەکه‌ی به سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە و سێ خاڵی گرنگی ده‌سته‌به‌ر كرد.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی پارما بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاسەمین كۆریچ لە خولەكی 44ی یارییەكەدا تۆماریكرد.
لە نیوەی دوەم یانەی میلان گه‌ڕایه‌وه نێو كه‌شی یاریه‌كه و تاكۆ توانی سێ گۆڵی لەسەر یەك تۆماربكه‌ن، گۆڵەكانیش هه‌ریه‌كه له فرانك كیسی و رۆمانیۆلی و كانهانگۆلۆ له خوله‌كه‌كانی 55، 59 و 77 تۆماریانكرد.
دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه میلان بە کۆکردنەوەی ٥٣ خاڵ خۆی گەیاندە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی و یانه‌ی پارماش بە ٤٠ خاڵ لە پلەی دوانزە مایەوە.
ئەم هەواڵە 10966جار خوێندراوەتەوە |