English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی دۆڵەمەری بۆ ZNA: هاتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەولێر لە ئێستادا زۆر گرنگە
2020-07-16 [12:42 PM]

ZNA- هەولێر


 


ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەردانێک کە دوێنی وەزیرەتی دەرەوەی فەرەنسا بلاوی کردەوە گەیشتە بەغدا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە بەغدا و دواتر سەردانی هەولێر دەكات. لەبارەی ئەو سەردانەشەوە، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی سیاسەتی داهاتووی خۆیان لەگەڵ حكوومەتی عێراق.


 دکتۆر عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی فەڕەنسا، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  ئەمرۆ ۱٦ـی تەمووزی ۲۰۲۰، وەزیری دەرەوە فەڕەنسا، ژان ئیڤ لو دریان، دەگاتە عێراق و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی سیاسەتی چوار ساڵی داهاتوو لەگەڵ حكوومەتی عێراق و دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات فەرەنسا هەولی ئەوت دەدات کێشەکانی نێوان هەولێر بەغدا چارەسەربکات.


دکتۆر عەلی دۆڵەمەری گوتی: یەکێک لە ئامانجەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا  ئەوەیە پەیوەندی لەگەل عێراق دورست بکاتەوە بەشداربێت لە نیاتنانەوە عێراق  لە دوای بەغدا سەردانی شاری هەولێر دەكات، بۆ شەویش لە هەولێر دەمێنێتەوە، ئەمەش گرنگیی زۆری هەیە و چەندین جاریش سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە و بۆ شەوەكەی لە هەولێر ماوەتەوە، دواتریش كۆبوونەوەی دەبێت لەگەڵ جەنابی (سەرۆك بارزانی) و، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت و، پاشان لە بەرنامەیدایە سەردانی هێزەكانی خۆیان بكەن بۆ شەڕی دژی داعش، كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستانن، هەروەها بابەتی ئابووری و كەلتووری و پەتای كۆرۆناش باس دەكات، چونكە بڕیار بوو زۆر شت بكرێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەڕەنسا، بەڵام بە هۆی هاتنی پەتای كۆرۆنا ڕاوەستاون.


 دکتۆر عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی فەڕەنسا ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەو سەردانە گرنگە، چونكە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق تازە پێكهاتووە ، فەڕەنساش یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆر گرنگی بە عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات، رۆڵێكی باشی بینیوە و دەیەوێت لەو رۆڵەی بەردەوام بێت، لەگەڵ حكوومەتی عێراقیش گفتوگۆ بكات بە تایبەت لە شەڕی داعش كە هێشتا تەواو نەبووەو، فەڕەنساش قوربانی زۆری داوە لەو شەڕە و زۆریش جەخت دەكەنەوە كە دەبێت كۆتایی بە داعش بهێنرێت لە عێراق و لە سووریا.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad