English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم هۆکارانە هەمو رۆژێک مێخەک بخۆ
2020-07-16 [02:12 AM]

ZNA ــ هەولێر


مێخەک یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان کە بەزۆری لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بەرهەمدەهێنرێت، تامێکی شیرینی هەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێندرێت، ماڵپەڕی healthline چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر مێخەک بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، ڤیتامین K، رۆڵی هەیە لە بەهێزبونی ئێسک، یارمەتی گەشەی خانەکانی مێشک دەدات.

دوەم: دژە ئۆکسانی تێدایە، سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

سێیەم: دژە شێرپەنجەیە و خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات.

چوارەم: دژە بەکتریایە و سێ باوترین جۆرەکانی بەکتریا لە جەستەدا لەناودەبات.

پێنجەم: کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و شەکری خوێن دەکات، رێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە دەکات.

شەشەم: سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانی رێژەی خرۆکە سپیەکان لە جەستەدا زیاد دەکات، یارمەتی دەدات دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە بۆ بەرگری جەستە گرنگە.





ئەم هەواڵە 6094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad