English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتە ئاسمانیەکان لە عێراق و هەرێم دەستپێدەکەنەوە
2020-07-16 [03:02 AM]

ZNA_ هەولێر



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی چەند بڕیارێک درا.
یەکێک لەو بڕیارانە لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم دەکرێنەوەو گەشتەکانی ئاسمانیی دەستپێدەکەنەوە.
کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و گەشتیاران.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19  گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی راگرتووەو تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆو و رێکخراوە فریاگوزاریەکان و تیمەکانی تەندروستی دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
16-7-2020





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad