English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستاێکی زانکۆ : پەیوەندیێکی باش لەگەل یەکێک لە ولاتە ئەندامە ھەمیشەیەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کورد گرنگە
2020-07-17 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر


مامۆستاێکی زانکۆ باس لە گرنگی سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرنسا دەکات بۆ ھەرێمی کوردستان پێی وایە ئەم پەیوەندییە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگی چونکە فەرەنسا ولاتێکی بەھێزە و یەکێکە لە ولاتە ئەندامە ھەمیشەیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان .


د. ئیسماعیل عەلی مامۆستای زانکۆ بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ( ژان ئیڤ لۆردیان ) دروستبوونی پەیوەندێکی بەھێز لەگەل یەکێک لە ولاتانەی خاوەن بڕیار لە جیھان بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگێکی زۆری ھەیە پشتیوانێکی باشە بۆ کورد .


ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتیشی فەرەنسا یەکێکە لە ولاتانی ئەندامی ھەمیشەی ئەنجومەنی ئاسایش وە خاوەن پێگەێکی گرنگە لە ئەوروپا کورد دەتوانێت لەو رێگەیەوە پشتیوانی ئەو ولاتە بە دەست بھێنێت لە رابردووش دا فەرەنسا لە زۆر قۆناغی جیاجیادا ھاوکاری ھەرێمی کوردستانی کردووە .


د. ئیسماعیل عەلی راشیگەیاند پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لەگەل فەرەنسا پەیوەندێکی لە مێژینەیە بۆ سەردەمی فرانسۆ میتران دەگەرێتەوە وە فەرەنسا لە دوای سالی ١٩٩١ رۆلێکی گرنگی گێرا لە دروستکردنی ھێلی ٣٦ تایبەت بە ناوچەی دژە فرین بۆ پاراستی ھەرێمی کوردستان لە دەست رژێمی بەعسی روخاو .


د. ئیسماعیل ئاماژەی بەوشکرد فەرەنسا لە رووبەرووبونەوەی داعش لە ھەرێمی کوردستان رۆلێکی گرنگی ھەبوو ھاوکارێکی باشی ھێزەکانی پێشمەرگەبوو کە فرۆکەکانیان ھۆکارێکی گرنگ بوون بۆ لاوازکردنی رێخراوی تیرۆرستی داعش .





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad