English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون
2020-07-17 [05:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تووشبوونی دوو هه‌زار و 23 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 94 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات 2179 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 88 هه‌زار و 171 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 3 هه‌زار و 616 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 56 هه‌زار و 495 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 28 هه‌زار و 60 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 385 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad