English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... مه‌له‌وانگه‌یه‌ك داده‌خرێت، سه‌رجه‌م مه‌له‌وانگه‌كانیش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
2020-07-18 [10:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامی سلێمانیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان مه‌له‌وانگه‌ی میهراكۆ تا كاتێكی نادیار داده‌خات و ئاگاداری سه‌رجه‌م مه‌له‌وانگه‌كانیش ده‌كاته‌وه‌ تا ده‌رچونی رێنمایی نوێ‌ كارنه‌كه‌ن.

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و‌ سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی میهراكۆ له‌شاری سلێمانی تاكاتێكی نادیار داده‌خات و خاونه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مه‌له‌وانگه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، تا ده‌رچونی رێنمایی نوێ كاركردن له‌لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی، كارنه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن‌‌.

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و رێگریكردن له‌ دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و بۆ خۆپارستن له‌ بڵاوبونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی ‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی بڕیاری داخستنی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی سلێمانی دا، دواتر به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌شێكی زۆری دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راسپاردوه‌ له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی رێكاری پێوست به‌رمبه‌ر شوێنه‌كه‌ وخاوه‌نه‌كه‌شی بگرنه‌به‌ر.

 





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad