English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ڕاپەڕین: بەچەقۆ پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور بریندار کرا
2020-07-18 [10:41 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، شەوی ڕابردوو پۆلیسێکی پاسەوانی سەرسنوور، دانیشتووی شاری قەڵادزێیە، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، ھەروەھا تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە.

 

رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو پۆلیسێکی پاسەوانی سەرسنوور بەناوی (ئـ . ع) ) کە تەمەنی ٥١ ساڵە و دانیشتووی شاری قەڵادزێیە، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، لەمیانەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایییدا دەرکەوتووە کە پۆلیسەکە لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ ھێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار کراوە.

 

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین گووتی: رووداوەکە لە کاتی دەوام فەرمیدا نەبووە، شەوی رابردووە لە ناو بازار ئەو پۆلیسە و کەسێکی تر بۆتە دەمەقالیان و لەئەنجام دا بە چەقۆ ئەو پۆلیسەی پاسەوابی سەرسنوور برینداردەکرێت، دوای ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ٤٠٣ دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێ کردووە.

 

ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، پاشنیوەڕۆی دوێنێ گەنجێکی تەمەن (٢١ ساڵ) بەناوی ( کامەران عومەر محەمەد) ھەر لەناو شاری قەڵازێ، دوای ئەوەی بەمەبەستی ھاوکاریی براکەی کە لە ناوچەی زێی بچووکی سنوورەکە کاری ئاژەڵداری دەکات، لە ماڵ چووەتە دەرەوە، تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و بەدوادچوونەکان بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی دەستییان پێ کردووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad