English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی دھۆک: ئێستا تەنیا حەفتاو ھەشت کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون
2020-07-18 [10:42 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، لە کۆی ٣٢١ تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٢٤٣ کەس چارەسەرکراون و تەنیا ٧٨ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.


ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە پارێزگای دھۆک لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ٣٢١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەوان ٢٤٣ کەس چارەسەر کراون و رەوانەی مالەوە کراون، ئێستا تەنیا ٧٨ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماون و چارەسەر وەردەگرن، تا ئێستا  ھیچ نەخۆشێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک گیانی لەدەست نەداوە.


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک گووتی: ژمارەی ئەو کەسانەی کە کەرەنتینە دەکرێن لە پارێزگای دھۆک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لە پارێزگای دھۆک ئێستا ٢١ شوێنی کەرەنتینە ھەیە، تاوەکو ئێستا دە ھەزار و ٥٠٠ کەس کەرەنتینە کراون، لەوان ھەشت ھەزار و ٨٠٩ کەس لە کەرەنتینە دەرچوون و ھەزار و ٨٩١ کەس لە کەرەنتینە ماون.

ھەروەھا ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا سیوھەشت ھەزار و ٨٧٦ پشکنین بۆ ھاولاتیان ئەنجام دراون، رۆژانە ئێمە چوارسەد بۆ شەشسەد پشکنین ئەنجام دەدەین، تا ئێستاش ٣٢١ کەس ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە پارێزگای دھۆک و ٢٤٣ کەسیش بە تەواوی چاکبوونەوەتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad