English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێشه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كه‌ له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ر كرا
2020-07-18 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە لیوا قارەمان كەمال، رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ھێزێكی عێراقی ٥٠٠ مەتر لە ھێزی پێشمەرگە نزیك بوونەوە و نەكشانەوە، ئێمە پەیوەندیمان بە بەغداوە كرد كە پێویستە ئەو ھێزانە بكشێنەوە، بۆیە بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەو كێشەیە چارە كرا.

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "بڕیاردرا كە ئەو ھێزانە بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچە بڵاوەیان پێ بكرێت، كە ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی دەیانویست بچنە ئەو شوێنانە و بۆشایی ئەمنی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ كرایەوە بە رەزامەندیی ھەردوولا، ئەمەش لە قازانجی ھەردوولا دایە".

لیوا قارەمان باسی لەوەش كرد: "ئەمە سەرەتایەكی باشە بۆ ئەوەی رێككەوتن لەبارەی شوێنەكانی دیكەش بكرێت و لە ھەر شوێنێك بۆشایی ئەمنیی ھەبێت، بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بكرێتەوە".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad