English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: به‌پێی راپۆرتێك 25 ملیۆن ئێرانی تووشی كۆرۆنا بوون
2020-07-18 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن روحانی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئاشكرا كرد.

ئاژانسی فارسی ئێرانی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئێرانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاند، راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌، تێیدا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كردوه‌ 25 ئێرانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

روحانی وتیشی، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ 30 بۆ 35 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ له‌ وڵات تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن.

باسی له‌وه‌ش كرد، 500 كه‌س له‌ هه‌زار توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشه‌كه‌یان لێ به‌دیا ناكه‌وێت.

روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ماوه‌ی 150 رۆژی رابردوو كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بڵاوبووه‌وه‌، نه‌خۆشخانه‌كان پێشوازیان له‌ 200 هه‌زار كه‌س كردوه‌، هۆشداریشی دا، ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوو ده‌بێته‌ دوو هێنده‌، جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌، پێویسته‌ خۆمان بۆ خراپتر له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ بكه‌ین.

وه‌زیری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر و فێركاری پزیشكی ئێران رایگه‌یاند، ده‌رمانی "ریمدیسیڤیر"ی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌رهه‌م هێناوه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 4876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad