English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا له‌ عێراق
2020-07-18 [02:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی دوو هەزار و 49 کەس و گیانلەدەستدانی 75 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو،  هەزار و 997 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی دواین ئامار، تۆمارکردنی حاڵەتەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر کەمیکردووە کە 33 و 42 حاڵەتیان لێ تۆمارکراوە.

هەروەها، زۆرترین حاڵەت لە بەغدا، نەجەف، بەسرە، بابل، زیقار و میسان تۆمار کراون.

بەم ئامارە نوێیەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 90 هەزار و 220 کەس بەرزبووەوە.

لەو ژمارەیەش، 58 هەزار و 492 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 691 کەس گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 1846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad