English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوتارۆ : تەنھا دەچمە بەرشەلۆنە 
2020-07-18 [03:06 AM]

ZNA- ھەولێر 


لاوتارۆ مارتینێز ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ئامادە نییە بچێتە ھیچ یانەیەک و چاوەڕێی بۆندی یانەی بەرشەلۆنە دەکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، لاوتارۆ بۆندێکی یانەی مانشستەر ستی رەتکردووتەوە و نایەوێت بچێتە ھیچ یانەیەک جگە لەبەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لاوتارۆ رایگەیاندووە ، ئەگەر ئەم ھاوینەش نەمتوانی بچمە بەرشەلۆنە ئەوا ئامادەم ساڵێکی دیکەش چاوەڕێ بکەم بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنە بکەم . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لاوتارۆ رەتیکردووتەوە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان نوێبکاتەوە ، ھەرچەندە یانە ئیتاڵیەکە ئامادە بوو مووچەکەشی بەرزبکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad