English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاو كرده‌وه‌
2020-07-18 [04:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌ دواتر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:...

دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2020/7/18، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌:-

1- له‌ كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت.

2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر





ئەم هەواڵە 1144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad