English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لەقائیمقامیەتی قەزای چۆمان
2020-07-18 [07:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


 ڕۆژی ھەینی ڕێککەوتی ١٧/٧/٢٠٢٠ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی ،ھەواڵێکی بڵاو کردۆتەوە بەمانشێتی" ھێزێکی زێرەڤانی لەسنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران جێگیرکرا" ! ئەو زانیاریانەی قایمقام بۆ ئەو تەلەفیزیۆنە باسی کردوون پەیوەندی بەھێزی ئاسایش و پۆلیسی سنورەکە بووە نەک ھیچ ھێزێکی تر ، پێویست بوو راستییەکان وەک خۆی بگەن، بەڵام بەداخەوە راستیەکان شێوندراون. 


دوای ٢٢کاتژمێر ھەواڵەکەیان گۆڕانکاری تێدا کردووە،بێ ئەوەی داوای لێبوردن بکەن، دەکرا ئەو ھەڵەیە ھەر لەسەرەتاوە رووینەدابووایە، چونکە ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییە بۆ خەڵک وەک خۆی. 

سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەنزیک لە ٤٥کم سنوری شاخاوی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ھەیە، لە وەرزی ھاویندا قاچاخچیەکان سوود لەفراوانی ئەو سنورەو داخستنی مەرزی نێۆدەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەردەگرن، بۆ ھێنانی ئاژەڵ و مەوادی موخدەرات و ھاتنی خەڵک بەنایاسایی،وەک بەرپرسیاریەتێکی ئەمنی لەو سنورە ھێزەکانی پۆلیسی ناوەخۆ و ئاسایشمان ڕاسپاردوون بەھەماھەنگی و پاسەوانی سنور لەو سنورە چاودێری ھەموو ئەو ڕێگا لاوەکییانە بکەن ، کەبۆ کاری قاچاخی بەکار دەھێندرێت ھێزەکانی ناوەخۆو ئاسایش چاوکراوە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی ھاووڵاتیان ، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەستیان بەسەر چەندین جەلەبی نایاسایی داگرت ، کەدەیانویست بەقاچاخی بھێننە ھەرێمی کوردستان. 

لەسنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران نەھیچ ھێزێک جگە لەپۆلیس و ئاسایشی ناوچەکەی لێ جێگیر کراوە، نەھیچ پێشھاتێکی ئەمنی چاوەڕوانەکراو ھاتۆتە پێش تا داوای ھێزی پێشمەرگەو زێڕەڤانی بکرێت، ئەو تۆمەتانەی وێب سایتی ئێن ئاڕتی کەپێشتر باسی زێرەڤانی کردبوو ڕەت دەکەینەوە، چونکە لەسەر قسەکانی ئێمە بینای درۆو تۆمەتی ناڕەوا کراوە. 

ھەرکاتێک دۆخەکە پێویست بکات کە ھێز بێتە ئەو سنورە، ئەوا بڕیارەکان بەئاشکرادەدرێن و ھەرگیز ڕاستییەکان لەخەڵکی خۆمان ناشارینەوە، پێویستە دەزگا میدیایەکان بەرپرسانەو پیشەییانە لەکارەکانیان بڕوانن. 

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان
 ١٩/٧/٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 1939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad