English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک لە رواندز لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەکوژرێت 
2020-07-18 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


 ئەمرۆ رێکەوتی ١٨/٧/٢٠٢٠ کاتژمێر ١:٢٥ دوا نیوەرۆ ئاگادار کراینەوە کە رووداوێکی کوشتن لە گوندی بێخال رویداوە دەست بە جێ مەفرەزەکانمان و تیمی لێکۆلینەوە بەرێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەسێک کوژراوە بەناوی (آ.غ.ف) دەستمان بەسەر چەکی بەکارھاتوو لە کوشتنەکە داگرت لەگەل تەواوی ئەو کەلو پەلەی لە شوێنی رووداوەکە ھەبووە دواتر ئاگاداری بەشی پۆلیسی رواندزمان کردەوە بۆ پشکنینی تەرمەکە و شوێنی روداوەکە دوای بە دواداچونێکی ووردی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان توانیمان کەمتر لە چل و پێنج خولەک بکوژەکە دەستگیربکەین بەناوی (ش.ا.ا) کە ئافرەتە وھەروەھا کەسێکی تر بەناوی (ع.ج.ق) کەلەگەل بکوژەکە دابووە ئەمرۆ لە شوێنی رووداوەکە وە کەسێکی تر بە ناوی (ر،ع،ا) کە ھاورێی کوژراوەکە بووە دوای لێکۆلینەوەیەکی وورد لەگەل بکوژەکە لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان دانی بەوە دانا کە ئەو خۆی بە چەکی جۆری دەمانچە دوو فیشەکی لە سەری (ا.غ.ف) داوە و کوشتوویەتی ھەروەھا تۆمەتبار (ع.ج.ق) دانی بەوە دانا کە لەگەل بکوژ دابووە لە شوێنی رووداوەکە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە لەسەر فەرمانی بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بە ئاگاداری بەرێز دادوەری لێکۆلینەوری رواندز تەواوی پەراوی لێکۆلینەوە و ھەرسێ دەستگیرکراوەکە و تەواوی کەلوپەلەکان رەوانەی بەشی پۆلیسی رواندز کران

 . تێبینی ھیچ کامیان خەلکی رواندز نین و روداوەکەش لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەلایەتی روویداوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزای رواندز
 





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad