English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر دەكات
ئەرشیف
2020-07-19 [08:11 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد سەحاف، رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و هەروەها ئامادەکاریشە بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ تاران.

به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زه‌ریف له‌ به‌غدا یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ  فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بێت.

زه‌ریف له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك‌ له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad