English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپا هەڕەشە لەچەند ووڵاتێك دەكات لەسەر لیبیا
2020-07-19 [08:28 AM]

​ZNA – هەولێر


هەرسێ ووڵاتی ئەوروپا  فەرەنسا وئەڵمانیا و ئیتاڵیا هەڕەشەی سزا و ئابڵوقە لەو وڵاتانە دەکەن کە پێشێلی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئابڵوقەی لیبیا بۆ چەک و تەقەمەنی دەکەن.

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و گیوسێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێن، هەموو وڵاتە بیانییەکان دەبێت کۆتایی بە دەستێوەردان  و شکانی ئابڵوقەی چەکی لیبیا بهێنن.

هۆشداریی دەدەن، ئێمە ئامادەین سزای ئەوانە بدەین کە ئابڵووقەی چەکی لیبیا لە رێگای ئاسمانی، ئاوی و وشکانی دەشکێنن.

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەم هەڕەشەیە دەیگرێتەوە چونکە لە چەند هەفتەی رابردوو، چەک و چەکداری بۆ حکومەتی لیبیا ناردووە، هەروەها ئیمارات، میسر و رووسیاش، بەهاوکاریکردنی خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا، تۆمەتبار دەکرێن.

لە چەند رۆژی رابردوو، جەنگ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەند وێستگەیەکی نەوتی لیبیا لە ناوچەی سەرت بەردەوامە کە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی خەلیفە حەفتەرە.

جیا لەم هەڕەشانە، میسر و تورکیاش هەڕەشە لە یەکدی دەکەن لە بارەی دەستێوەردان لە لیبیا.

 





ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad