English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپا بودجەیەكی بەبڕی دوو ترلیۆن یۆرۆ ئامادەكردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
2020-07-19 [08:50 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆش كۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا بەردەوامدەبێت لەگەڵ ووڵاتانی ئەندام لە پاکێجێکی 2.1 تریلیۆن دۆلاری كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری تەرخاندەكرێت.

سەرکردەکانی ئەوروپا لە ماوەی دوو رۆژی کۆبوونەوەکانیاندا شکستیان هێنا لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی ئەو بودجەیەی كەبۆ هاندانی ئابووریی تەرخان دەكرێت.

بڕیاربوو لووتکەکە دوو رۆژ بێت و رۆژی شەممە کۆتایی پێبێت، بەڵام بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بڕە پارەکە رۆژێکی دیکەیان بۆ درێژکردەوە.

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا درەنگانی شەو لە کۆبوونەوەیەکی چڕ و پڕدا بوون، هەریەک لە ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە کە بە قورسی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر جەختیان لە دابینکردنی پارەیەکی زۆر کردەوە.

مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا دژی پلانی ئەڵمانیا و فەرەنسایە بۆ رزگارکردنی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە رووی ئابوورییەوە.

هۆڵەندا دەیەوێت هەرکام لە وڵاتەکانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا مافی ڤیتۆکردنی لەسەر بریاری کۆتایی سەرکردەکانی ئەوروپا هەبێت.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا دەڵێت، بە مەرجێک رازی دەبێت یارمەتی وڵاتانی ئەوروپی بدرێت کە ئەو وڵاتانە لە بازاڕی کاری خۆیاندا دەست بە چاکسازی بکەن. 

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا جۆزێپێ کۆنتی گوتی، "ناکۆکییەکان زۆر جیددین، هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا زۆر توند بوو، ئەو دەیەوێت شتەکان بە دڵی خۆی بن هەر بۆیە دەیەوێت مافی ڤیتۆی لە رووی سیاسی و یاسایییەوە هەبێت، ئێمە دەڵێین ئەم شتەی کە ئەو داوای دەکات کارێکی کردەیی نییە".

هەر یەکە لە وڵاتانی دیکەی وەک نەمسا، فینلەند و دانیمارکیش داوادەکەن قەبارەی هاوکارییەکە کە پێشنیازکراوە کەمبکرێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad