English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند چاره‌سه‌رێکی سروشتی بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌رئیشه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
2020-07-19 [10:31 AM]

ZNA


شەقیقە یان سەرئێشەی توند یەكێكە لە نەخۆشیە درێژخایەنەكان كە كەسی توشبو ناوبەناو توشی ئازاری سەر دەبێت و سەری بە هەرلایەكدا بجوڵێنێت ئازاری بۆ دروست دەبێت، دکتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محمد، پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج، چەند رێگەیەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی خستوەتەڕو.

یەکەم: خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشکبونه‌وه‌ کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیادکرنی سه‌ر ئێشه‌.

دوەم: خواردنی بڕی پێویست له‌ ماده‌ی مه‌گنیسیۆم،‌ به‌شیوه‌ی خوراک بێت که‌ له‌م خوراکه‌نه‌دا زۆره‌، سپیناغ، سڵق، ئەڤوکادۆ، شوفان، کاژۆ، برنجی بۆر، شیری سۆیا، ماست.
یاخود به‌شێوه‌ی حه‌ب که‌ نابێت له‌ 600 ملگم زیاتر بێت، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ گه‌ده‌ ئازار بدات.

سێیەم: دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان به‌تایبه‌تی شەرابی سور.

چوارەم: خه‌وتن بۆ ماوه‌ی پێویست و له‌کاتی خۆیدا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 6-8 کاتژمێر، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ زۆر خه‌وتن بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 12 کاتمێر له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی دروستبونی سه‌ر ئێشه‌که‌.

پێنجەم: دوربکه‌وه‌ له‌و خواردنانه‌ی ماده‌ی هیستامینیان زۆره‌، وه‌کو په‌نیری قوتو، خواردنی قوتو یان ئامادەکراو به‌ موادی حافزه‌، گۆشتی ئامادەکراو وه‌کو سوسج یاخود هۆت دۆگ، ماسی ئامادەکراو.

شەشەم: به‌کارهێنانی زه‌یته‌ بۆنخۆشه‌کان، له‌چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتوه‌ به‌کارهێنانی ئەو زەیتانە له‌ڕێگەی بونکردنیان، یان له‌ رێگەی مه‌ساج کردن پێیان کاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌، وه‌ کو زه‌یتی نه‌عنا، زه‌یتی گوڵی لاڤێندەر.

حەوتەم: خواردنی ڤیتامین Bیه‌کان، له‌ چه‌ن توێژینه‌وه‌یه‌کدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ ڤیتامین B2، B6، B12 ده‌ورێکی باشیان هه‌یه‌ له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌ر ئێشه.

هەشتەم: وه‌رگرتنی ماده‌ی کۆئه‌نزایم CO Q10، به‌شێوه‌ی سه‌پلیمینت، کاریگه‌ریه‌کی زۆر باشی هه‌یه‌.

نۆیەم: رێکخستنی خواردن، پێویسته‌ هه‌مو نه‌خۆشێک که ‌شه‌قیقه‌ی له‌گه‌ڵدایه،‌ ده‌فته‌رێکی تایبه‌تی هه‌بێت به‌خۆی تیایدا بنوسێت ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ خواردنیان ده‌بێته‌ ده‌ستپێک بۆ دروستبونی سه‌رئێشه‌که، بۆ نمونه‌ مه‌رج نیه‌ ئه‌وخواردنانه‌ له‌ هه‌مو نه‌خۆشێکدا وه‌ک یه‌ک بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌خۆش ده‌بێت بزانێت به‌ چ جۆرێک وای لێدێت، وه‌ بینوسێت لای خۆی، هه‌وڵبدات خۆی به‌دوربگرێت له‌ خواردنیان.

دەیەم: خۆپاراستن له‌و خواردنانه‌ی ماده‌ی نیتراتیان تیایه‌ ئه‌ویش هه‌مو خۆراکێکی ئاماده‌کراو ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ماده‌ی حافزه‌ی تیایه.

یانزەیەم: دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی بۆنی تیژ بۆ بۆن خۆشکردن.

دوانزەیەم: به‌کارهێنانی گیراوه‌ی سروشتی وه‌کو چای زه‌نجه‌فیل یاخود ینسون، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ریانخستوه‌ ئه‌م روه‌کانه‌ ماده‌ی دژه‌ ئۆکسان و دژه‌ هه‌وکردنیان زۆره‌، له‌به‌ ئه‌وه‌ کاریگه‌ریه‌کی زۆریان ده‌بێت له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاردا.

سیانزەیەم: وەرزشکردن به‌شێوه‌ی رۆژانه‌، کردنی یۆگا یاخود ده‌رزی چینی کاریگه‌ریه‌کی زۆر باشیان هه‌یه‌ بۆ که‌مبونه‌وه‌ی نه‌وبه‌ی سه‌رئێشه‌ له‌ شه‌قیقه‌دا.

چواردەیەم: به‌کارهێنانی پاکی سارد بۆ سه‌ر شوێنی ئازاره‌که‌ له‌کاتی سه‌رئێشه‌که‌دا سودی زۆره‌، چونکه‌ یارمه‌تی کرژبونه‌وه‌ی ئه‌و بۆری خوێنانه‌ دهدات که‌ له‌کاتی سه‌رئێشه‌که‌دا کشاون.

پانزەیەم: خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ که‌ ماده‌ی کافاینیان تێدایه‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م، له‌وانه‌یه‌ ئازار که‌م بکات، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئازاری سه‌ر زیادبکات، به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی که‌ڕاهاتون به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر بیخۆنه‌وه‌ و لەناکاو وازی لێبێنن.

 





ئەم هەواڵە 7111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad