English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن کێشەی کەمخەوی لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەر بکەیت
2020-07-19 [11:33 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەپێی توێژینەوەكان خەوی باش هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە دڵخۆشیەكی زۆر و كەمكردنەوەی بێتاقەتی و دڵەڕاوكێ، خەوی باشیس بریتییە لە خەوتن لەکاتی خۆیدا و خەوێكی قوڵ كە بەیانی هەڵدەستیت هەستبكەیت كە خەوەكەت ئارامی كردویتەتەوە، واتە خەوەكەت پێش نیوەشەو و بەلایەنی كەم 7 بۆ 9 كاتژمێر لە شەوەكەدا.

ئەگەر خەوت خراپە دەتوانیت چەند رێنماییەک جێبەجێ بکەیت کە دکتۆر ئیسرا كمال شاه محمد، پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی، بڵاویکردوەتەوە، پێویتسە دو هەفتە لەسەر بەردەوام بیت، پاشان دەرئەنجامەكەی ببینە كە چۆن میزاجت بەرەو باشبون دەچێت و دڵخۆشتر دەبیت.

یەکەم: زو بچۆرە جێگەوە بۆ خەوتن، شوێنی خەوەكەت با روناك نەبێت و گلۆپی كوژابێتەوە، هەوڵبدە زۆربەی رۆژەكان لە هەمان كاتدا بچیتە جێگە و لەهەمان كاتیشدا هەستیت لە خەو.

دوەم: 1 بۆ 2 كاتژمێر پێش چونە جێگاكەت رووناكی دەستكردی ئامێرەكان (مۆبایل، تابلێت، تەلەفزیۆن) نەیدابێت لە چاوت، مۆبایل لەگەل خۆت مەبەرە شوێنی خەوتنەكەت.

سێیەم: لە رۆژدا یان لە عەسراندا لە 15 بۆ 20 خولەك زیاتر پاڵمەكەوە و مەخەوە، تەنها دەتوانیت سەرخەوێك بشكێنیت لە كاتێكی كەمدا.

چوارەم: دوربكەرەوە لە خواردنی زۆری كافاین "چا ، قاوە، خواردنەوە وزە بەخشەكان، خواردنەوە وەرزشیەكان هەندێكیان كافاینیان تێدایە" بەتایبەتی مەیانخۆرەوە لە دوای 3-4ی پاش نیوەرۆ.

پێنجەم: رۆشتنێكی 10 بۆ 15 خولەكی لە پاش نیوەرۆ یان ئێوارە زوەكەیدا.

شەشەم: دوركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولیەكان.

حەوتەم: نزیك كاتی خەوەكەت جگەرە مەكێشە.

هەشتەم: ئەگەر لەو كەسانەی ئەگەر ئاوێكی زۆر بخۆیت لە ئێواراندا زو خەبەرت دەبێتەوە بۆ میزكردن لە شەودا، ئەوا بری زۆری پێویستی ئاوەكەت لە رۆژدا بخۆرەوەو كەمتر لە شەودا.

نۆیەم: ژەمی ئێوارەكەت ئەگەر برێكی زۆر نان، برنج، ئیشی هەویر، بسكیت و جبس لە ئێوارە یان لە شەودا زۆربخۆی ئەوە وادەكات شەو زو خەوت لێنەكەوێت، چونكە وزەیەكی زۆری داوەپێت، بۆیە باشترە ژەمی ئێواران ژەمێكی سوك بێت و پێكهاتە سەرەكیەكەی پرۆتین و سەوزەواتی سەر عەرزبێت، پێویستە ئاگاداربین كە ئەگەر حەزت كرد لە شەودا شتێكی تر بخۆیت چی بخۆیت.

دەیەم: دەبێت جێگەی نوستنەكەت تەنها جێگەی خەو بێت، نەك كتێبی تیا بخوێنیتەوە یان ئیشی مۆبایل و كۆمپیوتەری تێدا بكەیت یان سەیری تەلەفزیۆنی تێدابكەیت.

یانزەیەم: هەمو شەوێك پێش خەوتن چایەكی گولە بەیبون یان 1 كەوچك سركەی سێوی خۆماڵی لەناو پەرداخێك ئاودا بخۆرەوە یان پەرداخێك شیری گەرم.

دوانزەیەم: لە ناو جێگەكەتدا ئەگەر لەسەر پشت بخەویت و هەناسەی قول هەڵمژیت لە لوتەوە و و پاشان لە دەمەوە بیدەیتەوە، بەشێوەیەكی ئارام پێی دەڵێین وەرزشی هەناسەدان، ئەمەش بە شێوەیەكی باش هێورت دەكاتەوە و ئۆكسجینی باشیش دەنێرێت بۆ خانەكانی لەش.

سیانزەیەم: پلەی گەرمای ژوری نوستنەكەت پێویستە زۆر نەبێت واتە گەرم نەبێت باشترە فێنك بێت.

چوارەیەم: دەتوانیت زەیتە سروشتیەكانی وەكو زەیتی لاڤێندەر چەند قەترەیەك بدەیت لە پشتیەكەت یان لە ئامێری تایبەتدا بڵاویكەیتەوە بۆنەكەی بە ژورەكەتدا.





ئەم هەواڵە 7198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad