English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی ره‌سه‌نیان
2020-07-19 [04:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، بە درێژایی ململانێیەکان لەگەڵ داعش، زیاتر لە شه‌ش ملیۆن عێڕاقی لە شوێنە ڕەسەنەکانیان ئاوارەبوون. دوای نزیکەی سێ ساڵ لە کۆتایی فەرمی پێکدادانی داعش، سەدان هەزار لە خێزانەکان گەڕانەوە بۆ شوێنە ڕەسەنەکانیان، لەهەمان کاتدا نزیکەی یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار کەس هێشتا لە ئاوارەیی دا ماونەتەوە.

بە پشتگیری وهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێڕاقی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ – وەک ئەندامێکی پێشڕەوی تۆڕی چارەسەرە درێژخایەنەکان -  یەکەم گەڕی ئاسانکاری گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکانی لە بارودۆخی ئاوارەبوونی پارێزراو ڕێکخست. دەستپێکردنی ئەمڕۆ ١٩ و بەردەوامی سبەی ٢٠ی مانگی تەمموز، زیاتر لە ٥٠ خێزان پشتگیری وەردەگرن بۆ گەڕانەوە لە کەمپی عامریەت ئەلفەلوجە بۆ شوێنە ڕەسەنەکانیان لە پارێزگای ئەنبار. ئەم چاڵاکیە یەکەمینە لە م جۆرە دوای پێکدادانەکان لە عێڕاقدا.

لەم بارە، خاتوو ئیڤان فایق جبرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، لە ئه‌مڕۆ یەكشەممە گوتی، " سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداریان لەم پڕۆژەیە کردووە، و ئەو خانووبەرانەیان نۆژەنکردۆتەوە کە لەکاتی داگیرکردنی داعشەوە ڕووخاون، زەردەخەنەیان بۆ رووخساری منداڵان گەڕاندۆتەوە کە مەینەتی ئاوارەبوونیان چێشتووە ."

گوتییشی، "وەزارەتەکەمان پێداگیری دەکات لە کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوون لە زووترین کاتدا. ئەم ئامانجەش نایەتە دی تاکو زاڵ نەبین بەسەر بەربەستەکان بۆ گەرانەوەی خێزانە ئاوارەکان ".

لە نزیکەوە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کاری ءلەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کردووە، بەڕێوەبەرایەتی لەناوبردنی مینەکان وهەروەها دەسەڵاتدارە خۆجێیەکان لە ئەنبار، هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوکاری کردووە لەگەڵ لیژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی، یارمەتیەکانی گەلی نەرویج، وەهەروەها ڕێکخراوە خۆجێیەکان کە ڕێکخراوی (داری) ناحکومیش دەگرێتەوە.

لەم بارە، پارێزگاری ئەنبار، دکتۆر علی فرحان گوتی، "زۆربەی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە لە کەمپەکاندا دەژین سوود لەم پرۆگرامە وەردەگرن، خێزانە ئاوارەکانی تریش هان دەدات کەوا بگەڕێنەوە بۆ شوێنە ڕەسەنەکانیان، و بۆ ئەوەی لاپەڕەی ئەم ماوە بە ئازارەی مێژووی ئەنبار دابخەین، دەبێ بەردەوام بین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە درێژخایەنەکان بۆ ئاوارەکان."

هەروەها سەرۆکی نێردەی  ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، گێرارد وایت گوتی، "پرۆسەی پشتگیریکردنی چالاك بۆ خێزانە ئاوارەکان بۆ جێهێشتنی کەمپەکان بە سەلامەتی و گەڕانەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان، گۆڕانکارییەکی مێژووی دەنوێنێت لە ڕێگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە دەتوانێت هەوڵەکانی حکومەت پتەو بکات بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان".

وەهەروەها گوتی، "لە کاتێکدا، ئارەزومه‌ندی گەڕانەوە یەکێكە لە مەرجە پێویستیەکان بۆ ئەم چاڵاکیانە، دەبێت ئێمە درك بە پێویستی ئەم خێزانانە و کۆمەڵگایانە بکەین بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان بەردەوام بێت."

وا پێشبینی دەکرێت کە قۆناغی تاقی کردنەوەیی هەنووکەیی بۆ ئەم دەست پێشخەریە ڕێکخراوە لە نزیکەوە لە گەڵ حکومەتی عێراقی بگاتە نزیکەی ٢,٤٠٠ خێزانی ئاوارە کە ناویان تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنی پشتگیری هاوشێوە لە پارێزگای ئەنبارو وهەروەها نەینەوا، ئەمەش بەشداری پێکردنی کۆمەڵگا خانەخوییە لاوازەکان، گەڕاوەکان و هەروەها خێزانە ئاوارەکان دەکات لە ناوچەکانی گەڕانەوە.

چالاکیەکانی پڕۆژە لە دوو قۆناغ پێك دێت - پێش بەجێهێشتن وەهەروەها گواستنەوە - کە کارکردن لە کەمپەکان و پشتگیریکردن لە ناوچەکانی گەڕانەوە لە خۆ دەگرێت. ئەو خزمەتگووزاریانەی کە بەستتراون بە پرۆسەکە پێشکەش دەکرێن لەسەر ئاستی خێزان و کۆمەڵگا، کە بریتیە لە پاراستن، چاكکردن و نوژەن کردنەوەی بیناکانی نیشتەجێبوون، لابردنی پارچەی جێماو لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، یارمەتیدانی بژێوی ژیان، نهۆکارەکانی گواستنەوە، یارمەتیدانی نەختی لە شێوەی بەخشینی نەخت و دووبارە جێهێشتنن، نوژەن کردنەوەی خزمەتگووزاریە سەرەکیەکان، وە پشتگیریکردنی دووبارە تێکەڵاوبوونەوە پاش گەڕانەوە. ئەم چالاکیانە بە پێی پێوەرەکانی عێڕاقی و نێودەولەتی دەکرێن - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق و هاوبەشەکانی دڵنیایی دەدەن کە گەڕانەوەکان ئارەزومەندانە بن، ڕاگەینراو، شکۆمەند و سەلامەت بێت لە هەموو کاتێکدا.

گرنگیی گەڕانەوەیەکی شکۆمەند و سەلامەت زیاتر گرنگە لە چاو ڕەچاوکردنی مەترسیەکان کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا  پێکی دەهێنێت، ئەمەش پەیوەندی بە مەترسی پەتاکەوە هەیە لە کەمپەکان و هەروەها سەرەرای هەوڵەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگووزاری و بارودۆخەکان لە ناوچەکانی گەڕانەوە. ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق هەڵدەستێت بە دانانی ڕێکارەکانی پاراستنی گرنگ بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لە کاتی چالاکیەکان دا، کە بریتین لە هاوبەشی کردنی نوێترین ڕێنمایی وهەروەها ئەو زانیاریانەی کە پەیوەندیان  بە گەڕانەوە هەیە (لە ڕێگەی کورتە نامەی (SMS) کە پەیوەندی هەیە بە هێڵە یارمەتیدەرەکانی ڕەخنەو پێشنیارەکان). پشکنینی پلەی گەرمی لە هەردوو ڕۆژەکەدا بە تەواوەتی دەکرێت، وەك بەشێك لە ئەرکی پرۆسەکانی خزمەتگوزاری کە دانراوە بۆ گەڕاوەکان.

هەوڵەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بۆ پتەوکردنی ئارەزومەندی، سەلامەتی، شکۆمەندی وچارەسەی ڕاگەیەنراو بۆ ئاوارەبوون پشتگیری دەکرێت لەلایەن ژمارەیەك لە هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان، بە شێوەیەکی تایبەتی نووسینگەی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەران و کۆچکردن (PRM).

لەم بارە، بالێۆزی ولایەتە یەکگرتوەکان لە بەغدا کە بە کارووبارەکان هەڵدەستێت، بڕایەن مکفیتەرس، دووپاتی بەهای پاڵپشتی کردنی ولایەتە یەکگرتووەکان کردەوە بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، کە دەڵێت، "ولایەتە یەکگرتووەکان لە ناخەوە زۆر پابەندە بە بەختەوەری ئەوانەی کە لێقەوماوترین خەڵکن لە جیهاندا، کە خێزانە ئاوارەکان لە عێڕاق و کۆمەڵگە ڕەسەنەکانیان دەگرێتەوە. پشتگیری کردنی ئەم کۆمەڵگایانە و دانیشتوانانەکان بەشێکن لە پشتگیری کردنی سەقامگیری وسەرکەوتن لە عێراق."

ئەم دەست پێشخەریە بەشێکە لە کۆششە هاوبەشەکانی فراوانتر، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ناحکومی وهەروەها ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ پشتگیری حکومەت و خەڵكی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە ئاوارەبوون و بەدیهێنانی چارەسەری بنبڕ. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و چەندین هاوبەشی نێوەدەوڵەتی، کە پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP)، کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کردنی کاروبارە مرۆییەکان (OCHA) وهەروەها نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان  بۆ یارمەتیدانی عێڕاق (UNAMI) دەگرێتەوە، کە بەشداریان کردووە لە  جۆرەها چالاکی فراوان بۆ پشتگیری پێداویستیەکانی ئاوارەکان، گەڕاوەکان، کۆمەڵگە خانەخوێیەکان وهەروەها دانیشتوانی تری لێقەوماو لە عێڕاق.





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad