English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ریستۆرانت له‌ سلێمانی داده‌خرێن
2020-07-19 [04:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ قایمقامی سلێمانی وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ریستۆرانتی گه‌شتیاری داده‌خات.

كودرۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كرنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه‌ هه‌ردو ریستۆرانتی سه‌حاب و هه‌رمێ له‌شاری سلێمانی داده‌خات.

وتیشی: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو هه‌ردو ریستۆرانته‌كانی‌ (سه‌حاب و هه‌رمێ) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی خشته‌ی كاركردنی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی (38) لیژنه‌وه‌ چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كات، لیژنه‌كانیش پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌برێن ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیكردن، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبتڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad