English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەبەز ئیسماعیل: چاوەرێ وولاتی سعودیە دەکەین بۆ دەست نیشانکردنی ڕۆژی جەژنی قوربان
2020-07-19 [05:06 AM]

ZNA-هەولێر


 

دادگای باڵای عەرەبستانی سعودیە داوا دەکات هاوووڵاتیان رۆژی دووشەمە ۲۰ـی تەموزی ۲۰۲۰ چاودێر بینی مانگ بکەن تاوەکو یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیار بکەن.

 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوو ڕۆژ پێش جەژن وولاتی سعودیە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیاری دەکات واتە کە وەک دیار ئەمساڵیش لەبەر ڤایرۆسی پەتای کۆرۆنا فەریزەی حەج ئەنجام نەدرا.

 


هەروەها نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئێمەش لە هەرێمی کوردستان چاوەرێی ولاتی سعودیە دەکەین بۆ دەست نیشان کردنی ڕۆژی جەژنی قوربان چونکە پەیوەندی بە فەریزەکانی حەج هەیە ئەوان دیاری دەکەن کەی لە کێوی عەرفە حاجیان رادەوەست و کەی حاجیان دەست بەمەراسیمەکانیان دەکەن ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ دەهەزار حاجین ئەوانیش تەنیا هاووڵاتیانی سعودیە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad