English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌فه‌رمی وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌داته‌وه‌
2020-07-19 [05:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی دایه‌وه‌، تێیدا رۆڵی وه‌زیری به‌رگری "جمعه‌ عه‌ناد سعود" به‌كه‌م وه‌سف كرد و وتیشی، به‌لاوازی ده‌رده‌كه‌وێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ وه‌ڵامی وته‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی "یاری كورسی – لعبة الكراسي" كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ 18ی ته‌مموز په‌خشكرا، به‌فه‌رمی وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ وتی: ده‌مانه‌وێ ئه‌م خاڵانه‌ روون بكه‌ینه‌وه‌:

  1. ئه‌یاد عه‌لاوی له‌میانی وته‌كانیدا ده‌یه‌وێ رۆڵی وه‌زیری به‌رگری به‌كه‌م سه‌یر بكات و به‌لاوازی ده‌ری بخات، به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر وه‌زیری به‌رگری "جمعه‌ عه‌ناد" پیاده‌ نابێت كه‌ به‌ شایه‌دی هه‌موولایه‌ك به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت.
  2. وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ژێری فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كار ده‌كات، پلانه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌و پرۆسانه‌ی دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێت به‌ راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت و له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا ئاماده‌ ده‌كرێت، وه‌زیری به‌رگری قسه‌ی تێدا ده‌كات و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت تاكو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كان به‌شێوه‌ی گونجاو جێبه‌جێ بكرێت.
  3. هه‌ر پلانێك له‌لایه‌ن پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان دابڕێژرێت پرسوڕای وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا له‌لایه‌ن جێگری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان وه‌رده‌گیرێت پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان تاكو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.
  4. به‌پێی ئه‌و رێنمایی و چوارچێوه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاری پێده‌كرێت، جوڵه‌ی هێز و گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران و پله‌داران ته‌نها به‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری به‌رگری ئه‌نجام ده‌درێت و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وتی، وه‌زیری به‌رگری ئێستا "جمعه‌ عه‌ناد سه‌عدون" هیچ رۆڵێكی سه‌ربازی گرنگی نییه‌.





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad